بیست ساڵان لە ژێر چەنگاڵی عەجەم
ناڵاندم بە سەد دەرد و هەمم و غەم
کێوی بەختمان دایگرتبوو تەم
کەس یارای نەبوو بێژێ ئەمن هەم
ڕووس نەجاتی دام بوو بە فریشتەم
بژی ئیستالین خۆش‌بی چەکچ و داس
هەژار – بیست ساڵەی هەژاری
مامۆستا! بژی ئیستالین؟ دواتر سەبارەت بەوە لەگەڵت دەدوێم!
Categorized in Uncategorized
Tags: مامۆستا هەژار, کۆمار, ئیستالین, سۆڤیەت, شێعر, عەجەم
لەسەر تۆڕی ئینتەرنەت زۆربەی ڕۆمانەکان و دیوانی شیعرەکان ئەو شاعیران و نووسەرانی هێشتا دەژین ، بڵاوەیە. هۆکاری ئەمە نازانم؛ تەنانەت نازانم ئەبێ پێی خۆشحاڵ بم یا بە ئازاری بزانم ئەوە بەڵام پێموایە ئەوە نموونەیەکی لە پێ‌شێل‌کردنی مافەکان، ئیسە خاوەن ماف کورد بێت یان بیانی.
بۆیە لێرەدا و بە هان‌دان بۆ کەڵک‌وەرگرتن لە نەرمامێرە خۆڕاییەکان ئەمانەی خواەرەوە پێشەکش دەکرێ :
GIMP : نەرمامێرێک بۆ دەستکاری وێنە کە بە تەواوی جێگەی فۆتۆشاپ دەگرێ
Open-Office : نەرمامێرک کە پێویستیمان بە کەڵک وەرگرتن لە ئۆفیسی مایکرۆسافت دەبڕێ
Categorized in Uncategorized
Tags: نەرمامێر, کتێب, ئینتەرنەت, تۆڕ, دیوانی شێعڕ
پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی ده‌ست‌به‌کارکردنی ویکی به زمانی سۆرانی
wiki Sorani
Categorized in Uncategorized
Tags: ویکی, کوردی, زمان, سۆرانی
وه‌ره مه‌یگێڕ ده‌مه‌وێ ئه‌وشه‌و خه‌می دڵ که‌م که‌م
لووزه‌وه‌م به‌رده سه‌رێ، نامه‌وێ جورعه‌ی که‌م که‌م
ته‌شه‌نا بۆته‌وه ناسۆری ده‌روونم دیسان
زامی کۆنه و به مه‌یی کۆنی ده‌بێ مه‌ڵهه‌م که‌م
مشت و ماڵی ده‌وێ ئاوێنه‌یی ژه‌نگاوی خه‌یاڵ
مه‌ست و گێژم که، هه‌تا گاڵه به جامی جه‌م که‌م
ئێسته بۆ چاری خه‌مم گۆشه‌یی مه‌یخانه‌ی جێم
من که ڕۆژێ ده‌مه‌ویست میلله‌ته‌کم بێ‌خه‌م که‌م
تا نه‌ڕووخاوه، بڵا پڕ بێ له خۆشی و مه‌ستی
تازه پێی ناوێ ئه‌من هۆده‌یی خۆم مه‌حکه‌م که‌م
چۆن نه‌به‌م بۆ مه‌ی و مه‌یخانه په‌نا، تێگه‌یوم
له‌و وڵاته هه‌موو شت زۆره، به‌نی ئاده‌م که‌م
پیر و زورهانم و ئێستاکه‌ش دڵه‌که‌م هه‌ر ده‌یه‌وێ
سه‌ر و ماڵم به فیدای خاڵ و خه‌ت و په‌رچه‌م که‌م
داستانی مه‌م و زین کۆنه، کچێکم گه‌ره‌که
شلکه‌ڕانی بگوشم بۆنی له سینگ و مه‌م که‌م
من له جوانی ده‌گه‌ڕێم، تێپه‌ڕه زستانی دزێو
کچ که ڕووم ناده‌نێ، با سه‌یری گوڵ و شه‌ونم که‌م
شه‌ره‌بایه له چیاکان و هه‌وا تووشه ده‌نا
وه‌کوو شێتان ده‌مه‌ویست ڕوو له چیای ئه‌سته‌م که‌م
هێمن- ١٣٤٦ – مه‌هاباد
Categorized in Uncategorized
Tags: هێمن, کوردستان, گه‌ل, شێعر
تۆ به‌هێزی نامری مردن له ئاستت‌دا کۆیله‌یه
چونکه گیانی تۆ دروشمه بانگه‌وازه ڕێگه‌یه
تۆ چیای ده‌نگ‌دانه‌وه‌ی ده‌نگی کپی چه‌وسانه‌وه‌ی
بوومه‌له‌رزه‌ی ڕاپه‌ڕینی سه‌رده‌می بووژانه‌وه‌ی
~~~~~
تۆ ئه‌ژیت هه‌ر وه‌ک ئه‌وانه‌ی بێگۆمان نامرن
.
دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو
Categorized in Uncategorized
Tags: کۆماری ئیسلامی, کورد, کوردستان, ئێران, تیرۆر, حیزبی دیموکراتی کوردستان, عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو
له دوای خنکانی هه‌له‌بجه
سکاڵایه‌کی درێژم نووسی بۆ خوا
به‌ر له خه‌ڵکی بۆ دره‌ختێکم خوێنده‌وه؛ دره‌خت گریا
له په‌ناوه باڵه‌نده‌یه‌کی پۆسته‌چی وتی: باشه کێ بۆت ئه‌با؟
گه‌ر به ته‌مای منی بیبه‌م، من ناگه‌مه عه‌رشی خوا.
بۆ شه‌و دڕه‌نگ، فریشته‌ی ڕه‌شپۆشی شێعرم
وتی تۆ هیچ خه‌مت نه‌بێ
من بۆت ئه‌به‌مه هه‌تا سه‌رێ تا ته‌شکه‌ڵان
به‌ڵام به‌ڵێنت ناده‌مێ خۆی نامه‌که‌م لێ وه‌رگرێ
خۆ ده‌یزانی،
خۆدای گه‌وره کێ ئه‌یبینێ !
وتم سوپاس، تۆ هه‌ڵفڕه
فریشته‌ی ئیلهام هه‌ڵفڕی و له‌گه‌ڵ خۆ‌یا سكاڵای برد
ڕۆژی دوایی که هاته‌وه
سکرتێری، پله چواری، نووسینگه‌ی خوا، “عۆبێد” ناوێ
هه‌ر له سه‌ر هه‌مان سکاڵا و له دامێن‌دا
به عه‌ره‌بی بۆی نووسیبووم :
“گه‌وجه! بیکه به عه‌ره‌بی! که‌س لێره کوردی نازانێ و نایبه‌ین بۆ خوا!”
شێرکۆ بێکه‌س
Categorized in Uncategorized
Tags: هه‌ڵه‌بجه, کوردی, خوا, سکاڵا, شێرکۆ بێکه‌س, شێعر, عه‌ره‌بی
زۆر جار ، له وشه یان ڕسته‌یه‌ک كه‌ڵك وه‌ر ده‌گرین كه نازانین له چیه‌وه هاتوون یان چۆن دروس بوون!
ئه‌مجاره‌یان باس له سه‌ر وشه‌یه‌كه كه له سه‌ر زمانی لاوه‌کانه و بۆ گه‌یاندنی مه‌به‌ستیان به یه‌كترین زۆر به كاری دێنن : ” مه‌ڕه گووز ”!!!
ده‌ڵێن له سه‌رده‌مانی زوو ، كابرایێك مناڵێكی هه‌بووه كه زۆر حه‌زی له خورما كردووه، به جورێك كه مه‌ترسی نه‌خۆش‌که‌وتنیان بووه . به ده‌یان جار پێیان وته كه زۆر مه‌خۆ به‌ڵام كوا گوێ. چی بكه‌ین چی نه‌كه‌ین ، بیر ئه‌كه‌نه‌وه كه بیبه‌ن بۆلای زانایه‌ك كه پێی بڵێ “مه‌كه ڕۆڵه” به‌شكم به‌قسه‌ی ئه‌و كات.
ده‌یبه‌ن بۆ لای موحه‌مه‌د پێغه‌مبه‌ری مۆسڵمانه‌كان. بۆی ده‌ڵێن كه چی به‌چیه! موحه‌مه‌د ئاورێك له مناڵه‌كه ده‌دات و به باوكی ده‌لێ ، سبه‌ینێ بیهێنه‌وه! كابرا، ده‌ڕوات و به‌یانی مناڵه‌كه دێنێت و موحه‌مه‌د پێی ده‌ڵێ : ڕۆڵه مه‌خۆ زۆر، خراپه! لای كابرای باوكی مناڵه ، سه‌یر ده‌بێ كه ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌ونده بوو، دوێنێش ئه‌یتوانی به مناڵه‌كه بڵێت ، ئه‌ی بۆ نه‌یوت؟؟ له موحه‌مه‌د ده‌پرسێ: بۆ دوێنێ نه‌تگووت ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وتت؟
موحه‌مه‌د ده‌ڵێ : “مه‌ڕه‌گووز” دوێنێ بۆخۆم خه‌ریك بووم خورمام ده‌خوارد، ئه‌گه‌ر به مناڵه‌كه‌ی تۆم بگۆتبا مه‌خۆ ، به‌قسه‌ی ئه‌كردم؟؟؟
Categorized in Uncategorized
Tags: موحه‌مه‌د, مێژوو, خورما, زمان
بۆنی دووكه‌ڵ ، ئاگر له ناخم به‌رده‌دات.
شاری خوێن و قوربانی
Categorized in Uncategorized
Tags: هه‌ڵه‌بجه, کیمیایی, ئاگر, خوێن, سه‌دام, شه‌ڕ
زانایه‌ك پێمی وت كه زمانی كوردی له‌به‌ر ئه‌وی هه‌ر له وشه پێك نه‌هاتوه بۆیه تێكه‌ڵ بوونی زمانه‌كانی تر وه‌ك فارسی و عه‌ره‌بی و توركی ئه‌بێته هۆی ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی.
ئه‌رخه‌یان نیم وابێ.
Categorized in Uncategorized
Tags: فارسی, وشه, کوردی, تورکی, زمان, عه‌ره‌بی
به سه‌رمایێكی وشك و نه‌ختێك به‌فر ،زستان له تاران خۆی نواند. بێ هێز ، بێ هه‌ست ، هه‌ر وه‌ك شته‌كانی دی شاری تاران . پێم گوت له ناوه‌كه‌ت شه‌رم كه، ئه‌تۆ زستانت ناوه ، ته‌كانێ ، شه‌كانێ، رێ‌به‌ندانێ! به‌ڵام هیچ! به‌تاسه‌م بۆ نه‌ختێك سه‌رما ، بۆ زستانی ڕاستقینێ !
ئای وڵاتــه‌كــــه‌م! هه‌ر ئه‌ونه به‌سه كه بیری لێ كه‌یتۆ گه‌ره‌كته بچی به‌ره‌و وڵات ، ئیتر خۆ ئارام و قه‌رار كوااااا ؟!!!!
له دووره‌وه
شارێك وه‌ده‌ر ده‌که‌وێت !
كاكی شۆفیڕ ڕای‌ده‌گری سیغارێ داگیرسێنم برا ؟!!!!!
ئێره كوێیه ؟؟
چه‌ن خۆشه !
چه‌ن سارده ، ڕه‌ق هه‌ڵاتم ، ڤ‌ڤ‌ڤ گوێم سڕ بوو !
سه‌یره، شه‌قامه‌کان وه‌ك فه‌ڕشی ماڵه هه‌ژاره !
چه‌نده كرێكار‌ی زۆره ئه‌م شاره !
چارشێوی ئه‌و ژنانه بۆ ئه‌وه‌نده ڕه‌شه ؟!
ئه‌ی ئه‌و كیژه ؛ لێوی چه‌ن سوور و جوانه ؛ ئه‌دی چاوی بۆ سووره ؟؟
.
.
ئاده‌ی !!!!
ئه‌مه ولاته‌كه‌ی خۆم نیه ؟؟؟
هه‌ر كرێكاره‌كانی وڵاتی منن وا هێشتا شادن له كاتی به‌رد كێشان !
ده ئه‌و عابایه فڕه‌ده داده گیان ، پیر بووم ئه‌ونه‌م گۆت ، ده فڕه‌ی ده !
كیژه‌كه ! بۆ گریاوی ؟ بابت لێی داوی یا كاكت ؟
ئــــــــــــــــــــاخ ! مناڵه‌كان ، ئه‌ی برسیه ژین تاڵه‌كان ! ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌چوبێتم ئێوه‌ش به برسیه‌تی كاتێ له سه‌ر ” صف” هه‌ڵ‌ئه‌له‌رزن، ئه‌بێ گۆرانی عه‌ره‌بی گوێ بده‌ن و دوای ئه‌وه‌ش سرودی جمهوری اسلامی بخوێنن ! وا نیه ؟
.
.
ئای هیلاك بووم !
به‌هار كوای ؟
كه‌ی دێیته‌وه ؟
شه‌ماڵ كه‌ی دێیته‌وه به‌فری داگیركه‌ری وڵات بكه‌یته ئاو !؟؟؟
Categorized in Uncategorized
Tags: قورئان, مناڵ, هه‌ژار, وڵات, ڕێبه‌ندان, ژن, کوردستان, کیژ, کرێکار, پیاو, ئێران, به‌فر, به‌هار, تاران, جمهوری اسلامی, زستان, سه‌رما, سیغار, شه‌ماڵ, عه‌ره‌بی